پەیکەری کاوەی ئاسنگەر شکێندرا
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا لە عەفرین رەشبگیری کورد دەکات

- 3/21/2019 2:15:00 PM 4693 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە شاری عەفرین ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردیان دەستگیرکردوە، کە ویستویانە ئاهەنگی نەورۆز بگێڕن.

بەپێی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی تورکیا لە شاری عەفرینی باکوری رۆژئاوای سوریا هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردیان دەستپێکردوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز.
جەژنی نەورۆز لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیادا کراوەتە کابوس
لە راپۆرتەکەدا هاتوە، جەژنی نەورۆز لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیادا کراوەتە کابوس، بۆ ئەو کوردانەی کە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و ئاگری ئەو بۆنەیە دەکەنەوە.

روانگەی سوری ئەوەشی راگەیاندوە، هێزەکانی تورکیا هەرجۆرە کۆبونەوە و ئاهەنگێکی جەماوەریان بەبۆنەی نەورۆز قەدەغەکردوە، و هیچ پشویەکیش بەوبۆنەیەوە راناگەیەنن.
هێزەکانی تورکیا ئێوارەی دوێنێ بڕیاری قەدەغەکردنی ئاهەنگی نەورۆزیان داوە

 

بەپێی روانگەی سوری، هێزەکانی تورکیا ئێوارەی دوێنێ بڕیاری قەدەغەکردنی ئاهەنگی نەورۆزیان داوەو دواتریش دەستیان بەهەڵمەتێکی گرتن و گواستنەوەی دەستیگرکراوەکان کردوە.

هەروەها، هێزەکانی تورکیا پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان لەناوچەی کافر سەفرە شکاندوە، و ژمارەیەک لە ژن و پیاو و گەنجیان راپێچی زیندانەکان کردوە.

نیشانەکردن :

#عه‌فرین #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP