بەپەلە

پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کورد دەکات
برێت مەکگۆرک: هەموو جیهان ستایشکردنێکی کورد قەرزارە

- 3/21/2019 1:56:00 PM 3610 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کوردانی باشور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، "هەموو جیهان ستایشکردنێکی کورد قەرزارە".

برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا نوسیویەتی، "پیرۆزبایی نەورۆز لە خەڵکی کوردستانی عێراق و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە باکوری سوریا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن".
هیوادارم ساڵی نوێی کوردی ئاشتی و سەقامگیری لە هەردو وڵاتی سوریا و عێراق بەدیبهێنێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیوادارم ساڵی نوێی کوردی ئاشتی و سەقامگیری لە هەردو وڵاتی سوریا و عێراق بەدیبێنێت، ئێمە هەمووان قەرزاری سوپاس و ستایشێکی گەورەی ئێوەی کوردین".

مەکگۆرک 22ی مانگی 12ی ساڵی رابردو، دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەستی لە پۆستی نێردەی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش کێشایەوە، ئەوەش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ.

دواتریش مەکگۆرک لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، "دوای بڕیارەکەی ترەمپ راستەوخۆ گەڕامەوە بۆ واشنتن بۆ ئەوەی یارمەتیدەربم لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارە، بەتایبەتی لای هاوبەشە هاوپەیمانەکانمان، کە پێشتر لە سەر بنچینەی رێنمایی کۆشکی سپی دڵنیامان کردبوونەوە کە ویستی ئەوەمان نیە بەم زووانە لە سوریا بکشێینەوە". 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP