نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی چوار مانگی رابردو تۆمارکرد

- 3/21/2019 10:09:00 AM 5594 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نەوتی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، شارەزایانی ئابوریش هۆکارەکەی بۆ بەردەوامی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین و لاوازبونی گەشەی ئابوری جیهانی دەگێڕنەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس 94 سەنت بەرزبوەتەوە، کە لەسەدا 1.6ی نرخەکەی دەکات، بەوەش نرخەکەی لە 60.23 دۆلاردا جێگیربو، کە بەرزترین ئاستیەتی لەماوەی چوار مانگی رابردودا.

هاوکات، نرخی هەربەرمیلێک نەوتی برێنت 89 سەنت زیادیکرد، کە لەسەدا 1.32ی نرخەکەیەتی و بەوەش لە 68.50 دۆلاردا جێگیربو.

پاش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا کەمبونەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوتی راگەیاند بەهۆی پێیویستی زۆری پاڵاوتن و رێژەی زۆری هەناردەکردن، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.

هاوکات، بەردەوامی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکاو چین، بەپێی لێکدانەوەی پسپۆڕانی ئابوری نەوت، هەمیشە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا لەبەرئەوەی کاریگەری لەسەر ئاستی گەشەی ئابوری جیهانی هەیە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP