نرخی دراوەکان لە بازاڕه‌کانی هەرێمی کوردستان

- 3/21/2019 9:39:00 AM 9228 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هاوژین محەمەد لە نوسینگەی کەلی کەژان له‌ سلێمانى بە خەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100یۆرۆ بە 137 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەن بە 159 ھەزار و500 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 500 دینارە و 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 250 دیناره‌.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 113 دۆلار و 75 سەنتە، نرخی 100 پاوەندیش بە 132 دۆلار و 50 سەنتە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP