ڤیدیۆ؛ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات

- 3/21/2019 8:43:00 AM 8665 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ھەولێر یادی نەورۆز دەکاتەوە و پیرۆزبایی لە هاوڵاتیان دەکات.

ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگری جەژنی نەورۆزیان کردەوە و بەوبۆنەیەوە ئاهەنگ و مەراسیمی جۆراوجۆر بەڕێوەچو، کونسوڵ و کارمەندانی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش لە هەولێر لە ڤیدیۆیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هاوڵاتیان دەکەن.

ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، "خۆم بە سەربەرز دەزانم کە جەژنی نەورۆز لە نێوان کوردان دەکەمەوە، کە بە دەوڵەمەندی کلتور و میواندۆستی بەرامبەر کەسانی بیانی و خواردنە بەتامەکانیان ناسراون".

ئاماژە بەوەشدەکات، "بەوهیوایەی ئێوەش هەموان چێژ لە جوانییەکانیان هەرێمی کوردستان ببینن وەکو ئەوەی ئێستا بۆمن وایە لە قەڵای هەولێر".

کونسوڵی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەشڵێت، "هیوای بەرسەربردنی کاتێکی خۆشتان بۆ دەخوازم لەگەڵ یاپراخ خواردن و سەیرانکردن و گۆشتبرژاندن".


نیشانەکردن :

#نەورۆز #هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP