بەڤێدیۆ.. لە كەركوك یادی ڕاپەڕین و نەورۆز كرایەوە

- 3/20/2019 10:32:00 PM 6232 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە شاری كەركوك، بە ئامادەبونی جەماوەرێكی زۆر، یادی سەری ساڵی كوردی و ڕاپەڕین كرایەوە.

لەو یادەدا كە تەواوی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئامادەیبون، ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی دوی یەكێتی لە كەركوك لە وتەیەكدا رایگەیاند: "راپەڕینی نەورۆزی 1991 لە بارودۆخێكدا سەریهەڵدا كە رژێمی بەعس لەوپەڕی بەهێزیدا بو، لە رێگەی ئەنفال و كیمیاباران و تاوانەكانی دیكەی دژ بە گەلەكەمان لەهەوڵی سڕینەوەی گەلی كورددا بو".

وتیشی: خۆڕاگری گەلی كوردستان و ورەی پۆڵاینی خەڵك پاڵپشت بە هێزی پێشمەرگە و رێكخستنەكان و شانە نهێنیەكان، لە 5 ی ئازاری 1991 چەخماخەی راپەڕین لە رانیە هەڵگیرسا و لەماوەی دوو هەفتەدا جەماوەری كەركوك هاتن و نەورۆز و ئازادیان ئاوێزانی یەكتر كرد.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP