دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: پێویستە حكومەتی شەراكەتی ڕاستەقینەو هاوسەنگی لەهێزو بڕیاردان پێكبێت

- 3/20/2019 7:58:00 PM 4689 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی هاتنی جەژنی نەورۆز لە كوردانی جیهان دەكات و داواش دەكات حكومەتی شەراكەتی ڕاستەقینەو هاوسەنگی لەهێزو بڕیاردان پێكبێت.

لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، دەرباز كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكات لە هەر شوێنێكی جیهان و رایدەگەیەنێت، "پێویستە ساڵی تازەی كوردی بكەینە وێستگەی ئاشتبوونەوەو ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان".
جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی كوردی بكەینە هەوێنی ئاشتەوایی نێوانمان

 

راشیگەیاندوە، ‎جەژنی نەورۆزو یادەكانی بەهار و ڕاپەڕین و ڕزگاركردنی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەمیشە مژدەی سەركەوتنیان بۆ كورد پێ بووە.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: "با جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی كوردی بكەینە هەوێنی ئاشتەوایی نێوانمان و هەنگاو بنێین بۆ پێكهێنانی حكومەتێك لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینەو هاوسەنگی لەهێزو بڕیاردان".


نیشانەکردن :

#حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP