دوای بێزاركردنی، ژنێك بە تویتێك هێڵێكی فرۆكەوانی ناچار بەداوای لێبوردن دەكات

- 3/20/2019 6:01:00 PM 6266 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێڵێکی فڕۆکەوانی بریتانیا داوای لێبوردنی لەژنێکی تەمەن 21 ساڵ کرد پاش ئەوەی بەبیانوی نەشیاوی جلوبەرگەکانی رێگەی چونەژورەوەی بۆ ناو فڕۆکەیەک پێنەدرابو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ( سی ئێن ئێن)، ئێمیلی کۆنەر، تەمەن 21 سال، رۆژی 2 ی ئەم مانگە ویستویەتی لە فرۆکەخانەی بێرمینگهامی بریتانیاو لەڕێگای هێڵی فڕۆکەوانی ( تۆماس کوک)ەوە گەشتێک بۆ دورگەی کەناری بکات، بەڵام لەلایەن کارمەندانی ئەو هێڵە فڕۆکەوانیەوە بەبیانوی نەشیاوی جلەکانی و بێزارکردنی سەرنشینەکانی دیکە داوای دەرچون لەفڕۆکەکە یان لەبەرکردنی جلی دیکەی لێکراوە، دواتر ژنەکەش کەیسەکەی لەتویتێکدا بڵاوکردەوە، ئەوەش نیگەرانی لای هەوادارانی ئەو هێڵە دروستکرد و بەهۆیەوە کۆمپانیاکە داوای لێبوردنی لێکرد.
بەڕێوەبەری هێڵەکە و چوار ئەندام داوایانلێکردوە چاکەتێک لەبەربکات ئەگەرنا جانتاو کەلوپەلەکەی فڕێدەدەنە خوارەوە

 

لەمبارەیەوە کۆنەر لەتویتێکیدا رای گشتی لە کێشەکە ئاگادارکردوە و رایگەیاندوە بەڕێوەبەری هێڵەکە و چوار ئەندام داوایانلێکردوە چاکەتێک لەبەربکات ئەگەرنا جانتاو کەلوپەلەکەی فڕێدەدەنە خوارەوە.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای هێڵی فرۆکەوانی (تۆماس کوک) وتی کە کۆمپانیاکەیان داوای لێبوردنی لەو خانمە کردوە و دانی پێدادەنێن ستافی کۆمپانیاکەیان رەفتارێکی نەشیاویان لەگەڵ کردوە.

بەپێی یاسای گشتی فرۆکەوانی ژن و پیاو بەبێ جیاوازی پابەندی رێنماییەکان دەبن و جلوبەرگ تەنها کاتێک رێگەپێدراو نیە کە ئاماژە و وێنەی بێزارکەری لەسەربێت و بەشێوەیەکی گشتیش سەرنشین بەپێی پەتی بۆی نیە بچێتە ناو فڕۆکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP