بەپەلە

قوباد تاڵەبانی: هەمو کورد ئەندامی خێزانێکی گەورەن ئەویش کوردستانە

- 3/20/2019 5:47:00 PM 3570 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە كوردان رێگە نەدەن جیاوازی سیاسیی و بۆچون درز و کەلێن بخاتە نێوانیانەوە، دەشڵێت، هەموو کورد ئەندامی خێزانێکی گەورەترن کە ئەویش کوردستانە.

لەو پەیامەیدا كە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندوە، نەورۆز سیمبۆلی بەرخودان و برایەتیی کوردە، پێویستە لەو بۆنەیەدا کوردان هەموو دڵەکانیان بۆ یەکتر بکەنەوە و رێگە نەدەن جیاوازی سیاسیی و بۆچوون درز و کەلێن بخاتە نێوانیانەوە. 

هەر جیاوازییەکی سیاسیشمان پێکەوە هەبێت نەورۆز لە دەوری یەک کۆمان دەکاتەوە

 

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: "نەورۆز جەژنی هەموو کوردە بەبێ جیاوازی، هەربۆیە هەر جیاوازییەکی سیاسیشمان پێکەوە هەبێت نەورۆز لە دەوری یەک کۆمان دەکاتەوە، باسی لەوەشکردوە کە گرنگترین پەیامی نەورۆز بۆ کورد ئەوەیە کە هەمو کورد ئەندامی خێزانێکی گەورەترن کە ئەویش کوردستانە".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە  "نەورۆز قەرەبوی بەشێک لە کەلێنی بێ دەوڵەتی بۆ کورد کردوەتەوە، پێویستە لەم قۆناغەدا بە پێشکەشکردنی حکومڕانییەکی باش و لەڕێی چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی کارەوە هەرێمی کوردستان ببێتە نمونەیەکی باش  لە جیهاندا بە جۆرێک هەمو کورد شانازی پێوەبکات". 

 

 


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP