ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی دزی و تاوانكاری راگه‌یاند

- 3/19/2019 10:45:00 PM 5221 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی دزی و تاوانكاری راگه‌یاند کە له‌ هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌دا خۆیان به‌ئاسایش ناساندوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویکردوەتەوە، ئه‌و بانده‌ پێنج كه‌سیه‌ له‌ماوه‌ی رابردو هه‌ڵسابون به‌ ئه‌نجامدانی بیست تاوانی دزیكردن و رێگری كردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان.

له‌ راگه‌یەندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ئه‌و بانده‌ بڕی شەش هەزار و 830 گرام زێڕ و حه‌وت ئۆتۆمبێل و نۆ هەزار و 400 دۆلار و 41 مۆبایل و سێ ماتۆڕیسكل و چه‌ند كه‌ل و په‌لێكی تریان دزیوه‌، له‌ هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌ خۆیان به‌ئاسایش ناساندوه‌، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ئاسایش نیه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، تاوانباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌ و به‌ ماده‌ی 443 له‌ یاسای سزاكان راگیراوان و لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

نیشانەکردن :

#ئاسایش #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP