سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەفدێکی یەکێتی ​تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندیان کرد

- 3/19/2019 10:11:00 PM 2221 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩/٣/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبونی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و جێگری دوەمی سكرتێری گشتی پێشوازیكرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی دیکەی عێراق.

یەکێتی جەختی لەسەر شەراکەتی حەقیقی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغداو هەولێر کردوەتەوە

 

‎لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵی هێزو لایەنە سیاسییەكان لە سەقامگیری زیاتر لەعێراق و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دەستووری و سیاسییەكان.

 

‎هاوکات تاوتوێکردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکانی نێوان بەرپرسانی یەکێتی و پەرلەمانی عێراق بوە و تێیدا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەزاری جێگری سکرتێرەکانییەوە جەختی لەسەر شەراکەتی حەقیقی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغداو هەولێر کردوەتەوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP