تێریزا مەی: بریتانیا لەقەیراندایە

- 3/19/2019 10:00:00 PM 5189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان، گۆڕانکاری لەپرۆژەکەی سەرۆک وەزیراندا کردە مەرجی دەنگدانی سێیەم، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەقەیراندایە و پێدەچێت داوای دواخستنی پرسەکەش لەئەنجومەنی ئەوروپا بکات.
وڵاتەکەی لەقەیراندایە و داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکات کار بە درێژکردنەوەی ماوەی دیاریکراوی بڕگەی 50ی دەستوربکەن

 

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، ئەمرۆ پاش یەک کاتژمێرو نیو کۆبونەوەی لەگەل کابینەی حکومەتەکەی دەربارەی پرسی برێگزت، تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەقەیراندایە و داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکات کار بە درێژکردنەوەی ماوەی دیاریکراوی بڕگەی 50ی دەستوربکەن کە 29 ی ئازاری وەک دوا وادە داناوە.

شارەزایانی سیاسەتی بریتانیا دەڵێن جۆن بێرکۆی سەرۆکی پەرلەمان قەیرانێکی دیکەی بۆ پرۆژەکەی تێریزا مەی دروستکردوە، ئەوەش سەرۆک وەزیران ناچاردەکات داوای درێژکردنەوەی ماوەی برێگزت لەئەنجومەنی ئەوروپا بکات.

تێریزامە پێشبینی دەنگدانێکی دیکەی بۆ پرۆژەکەی دەکرێت پێش کۆبونەوەی لوتکەی ئەوروپا کە بڕیاروایە رۆژی پێنج شەممە 21/3/2019 ئەنجامبدرێت.

لای خۆشییەوە میشیل گۆڤ وەزیری ژینگە رایگەیاند " ئەمڕۆ یان سبەی تێریزامەی دەست بەدواخستنی پرسی برێگزت دەکات."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP