فڕۆکەیەک لەفڕۆکەخانەیەکی تاران گڕدەگرێت

- 3/19/2019 9:41:00 PM 9312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فڕۆکەیەک بە 100سەرنشینەوە لەفڕۆکەخانەی میهرابادی تاران گڕیگرت.
 
بەپێی زانیارییەکانی (ئاژانسی فارس نیوز) کاتژمێر 9:00ی ئەم ئێوارەیە فڕۆکەیەک لەفڕۆکەخانەی میهرابادی تاران گڕیگرت کە 100 سەرنشینی تیابوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نیوەی سەرنشینەکان رزگارکراون و هێنراونەتە دەرەوەی فرۆکەکە.

سەرۆکی یەکەی فریاگوزاری خێرا لەتارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەختکردنەوەی لە راستی هەواڵەکە راشیگەیاندوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەشتونەتە شوێنەکە و لە ئێستادا 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکانی ئەو روداوە نەزانراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP