نەتەوە یەکگرتوەکان: 1.7 ملیۆن هاوڵاتی مۆزەمبیق لەبەردەم مەترسی رەشەباو زریاندان

- 3/19/2019 7:08:00 PM 1572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رەشەبا و زریانی بەشێک لەوڵاتانی ئەفریقای باشور بەردەوامە و نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشیاریدەدات کە تەنها لە مۆزەمبیق نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس ژیانیان لەمەترسیدایە.

بەپێی  زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە رەشەبا و زریانی بەشێک لەوڵاتانی ئەفریقای باشور بەردەوامە و ئاشکرایدەکات تەنها لەمۆزەمبیق نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس ژیانیان لەمەترسیدایە.

 

نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوەشی ئاشکراکردوە، لە مالاوی نزیکەی 920 هەزار لەبەردەم مەترسی زریان و تۆفانەکانی چەند رۆژی رابردودا بون.

لافاو بەئەستوری شەش مەتر لەو ناوچانە دروستبوە و کارەساتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە

 

لای خۆشییەوە لۆلا کاسترۆ بەرپرسی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لەئەفریقای باشور رایگەیاند، لافاو بەئەستوری شەش مەتر لەو ناوچانە دروستبوە و کارەساتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

وتیشی، روباری بوزی سەدەکەی تێکشکاندوە و بوەتە هۆی کوشتنی سەدان کەس و لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتودا مەترسی لافاوی زیاتر لە رێڕەوەی روبارەکانی بوزی و پونگۆی و سەیڤدا دەکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP