نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 3/19/2019 10:00:00 AM 8149 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئاكام عه‌بدوڵڵا، لە نوسینگەی لاله‌زار له‌ سلێمانى بە خەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 159 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 500 دینارە و 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 250 دیناره‌.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 113 دۆلار و 50 سەنتە، نرخی 100 پاوەندیش بە 132 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP