نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی تۆماركرد

- 3/19/2019 8:54:00 AM 4658 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانی هەوڵەكاندا بۆ كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی تۆماركرد.  

بەهۆی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت لەلایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنەری نەوت (ئۆپیك)، نرخی نەوت بە بەراورد بە نرخەكانی چوار مانگی رابردوی بەرزترین ئاستی تۆماركرد. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 38 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 67.54 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 57 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 1 بە بەراورد بە نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 59.09 دۆلار. 

هاوكات رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك)و وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیك (ئۆپیك)، بەمەبەستی چاودێریكردنی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانیان لە ئازەربایجان كۆبونەوە و رایانگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی داهاتودا زیاتر لە ئێستا بە كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانیان پابەنددەبن.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP