تێریزامەی: جارێکی دیکە پرۆژەکەم ناخەمەوە بەردەم پەرلەمان

- 3/19/2019 12:03:00 AM 4100 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند ئامادەنیە جارێکی دیکە پرۆژەکەی بخاتەوە بەردەم دەنگدانی پەرلەمانتاران.

بەپێی هەوالێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لەوەڵامی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی کەپێشنیاری سێبارە خستنەوە دەنگدانی پرۆژەکەی کردبو بەمەرجی گۆڕانکاری، ئەمرۆ دو شەممە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند ئامادەنیە جارێکی دیکە پرۆژەکەی بخاتەوە بەردەم دەنگدانی پەرلەمانتاران.
پێویستە دەنگدانی سێیەم لەسەر پرۆژەکەی لەم وەرزەی پەرلەمانەدا بێت

 

پێشنیارەکەی جۆن بێرکۆی سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیا بەپیی یاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەى بو کە 400 ساڵ پێش ئێستا دەرکراوە و بۆ دواین جاریش لەساڵی 1920 کار بەو یاسایە کراوە.

سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی بەگوێی سەرۆک وەزیراندادا کە پێویستە دەنگدانی سێیەم لەسەر پرۆژەکەی لەم وەرزەی پەرلەمانەدا بێت کە هاوینی داهاتو بەردەوام دەبێت.

تێریزامەی پێشنیاری دواخستنی پرۆژەی برێگزتی کردوە لە 29 ی ئازارەوە بۆ 30 ی حوزەیرانی داهاتو ئەگەر پەرلەمانتاران دەنگ بەپرۆژەکەی بدەن لەکۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتودا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP