ئێران داوا لەئەمریکا دەکات سوریا بەجێبهێڵێت و حکومەتی سوریاش هەڕەشە لەکورد دەکات

- 3/18/2019 11:57:00 PM 3883 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوە خاکی سوریا بەجێبهێڵن و حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیش هەڕەشەی لەهێزەکوردییەکانی وڵاتەکەی کردوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ دوشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران داوای کردوە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خاکی سوریا بەجێبهێڵێت و حومەتەکەی ئەسەدیش هەڕەشەی شکستپێهێنانی هێزەکوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکای کردوە ئەگەر رێگە بەگەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی نەدەن.
ئێران و سوریا ترسیان لەقۆناغی دوای روخانی داعش هەیە

 

لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئێران و سوریا پاش کۆبونەوەیەکی نێوانیان هات لەدیمەشقی پایتەختی کە پشتیوانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردبو کە رایانگەیاندبو بەمزوانە سنورەکانی نێوانیان دەکەنەوە.

ئێران و سوریا ترسیان لەقۆناغی دوای روخانی داعش هەیە کە حکومەتی سوریا دەیەوێت دو ناوچەی گرنگی ژێردەسەڵاتی هێزە کوردییەکان وەرگرێتەوە و ئێرانیش بەنیازە کاریگەریییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە کەمترببێتەوە.

پاش بریارەکەی مانگی دیسەمبەری 2018 ی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەناو خاکی سوریا، مانگی رابردو ئەمریکا رایگەیاند بەشێک لەهێزەکانی لەناوخاکی سوریا دەهێڵێتەوە.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #ئێران #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP