"ئیسرائیل ملیۆنان فەلەستینی لەئاوی پاک بێبەش کردوە"

- 3/18/2019 11:48:00 PM 1991 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێکۆڵەرێکی تایبەرت بەمافەکانی مرۆڤ لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند ئیسرائیل ملیۆنان فەلەستینی بێبەشکردوە لەئاوی پاک.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ دو شەممە میشیل لینک لێکۆڵەری تایبەتی مافەکانی مرۆڤ لەنەتەوە یەکگرتوەکان کە راسپێردراوە بۆ پرسی رایگەیاند پاش داگیرکردن و دزینی سەرچاوەکانی ئاوی کانزایی، ئیسرائیل ملیۆنان فەلەستینی لەئاوی پاک بێبەشکردوە.
ئیسرائیل بەردەوامە لەدروستکردنی خانو و یەکەکانی نیشتەجێبون لەبانکی رۆژئاوا

 

میشیل وتیشی: تا ئێستا ئیسرائیل بەردەوامە لەدروستکردنی خانو و یەکەکانی نیشتەجێبون لەبانکی رۆژئاوا و ساڵانە 20-25 هەزار یەکەی نیشتەجێبون دروستدەکات، ئەوەش لای نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشێکی زۆر لەوڵاتانی دونیاش کارێکی نایاساییە.

وتەکانی میشیل لەکاتی خوێندنەوەی راپۆرتەکەیدابو بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان کە تێیدا نوێنەری ئیسرائیل لەجنێڤ بایکۆتی دیبەیتەکەی کرد بەو بیانوەی میشیل ئیسرائیلی بە کرداری دزیکردن تۆمەتبارکردوە.

ئیسرائیل لێکۆڵەری نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەفەلەستین بە پشتیوانی فەلەستینییەکان ناودەبات و ئەمریکاش کە هاوپەیمانی ئیسرائیلە ساڵی رابردو دیداری 47 وڵاتی بەبیانوی دژایەتیکردنی ئیسرائیل بایکۆتکرد.

لەمباریەوە میشیل لینک وتی " یەکێک لەنمونەی بێبەشکردنی فەلەستینییەکان لەئاوی پاک، وێرانکردنی ئاوی ژێر زەوی کەرتی غەزەیە کە ئێستا بەتەواوەتی نەگونجاوە بۆ خواردنەوە، ئەوەش بوەتەهۆی سەرچاوەی نەخۆشی بۆ 2 ملیۆن فەلەستینی کە لەو ناوچەیە دادەنیشن.


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل #ئیدلیب

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP