سبەی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
یەكێتی: دەمانەوێت حكومەتێك پێكبێت بەرپرس بێت لە بژێوی خەڵك

- 3/18/2019 9:20:00 PM 6546 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سبەی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ئاشكرای دەكات كۆبونەوەكە تایبەت دەبێت بە پێكهێنانی كابینەی نۆ و بەركەوتەكانی یەكێتی.
شاندی دانوستانكاری یەكێتی لەلایەن عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەركردایەتی دەكرێت

 

عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، "سبەی بڕیارە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بێنە سلێمانی و لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەركەوتەكانی یەكێتی گفتوگۆ بكەین".

وتیشی: "شاندی دانوستانكاری یەكێتی لەلایەن عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەركردایەتی دەكرێت، بەڵام هێشتا رون نیە كە كێ سەركردایەتی شاندی دانوستانكاری پارتی دەكات".

یەكێتی نیازیەتی و بڕیاری رێككەوتنی هەیە

 

پێشتر خەندان لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردبو كە یەکێتی لیژنەی دانوستانکاری گۆڕیوە و دوایین پاکێجی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە حکومەت خستەرو، بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەكە كلیك لەم لینكە بكە.

لەبارەی یەكلابونەوەی پۆست و بەركەوتەكانی یەكێتی، عەدنانی حەمەی مینا رایگەیاند: "هێشتا پۆستەكان بۆ یەكێتی یەكلایی نەبۆتەوە".

دەمانەوێت حكومەتێك پێكبهێنرێت، بتوانن بەرپرس بن لە بژێوی خەڵك، لە حوكمڕانیەكی باش و ئارامی و ئاوەدانكردنەوە

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی: "یەكێتی نیازیەتی و بڕیاری رێككەوتنی هەیە، بڕیاریەتی كە حكومەتێكی باش پێكبهێنرێت، بتوانن بەرپرس بن لە بژێوی خەڵك، لە حوكمڕانیەكی باش و ئارامی و ئاوەدانكردنەوە، یەكێتی بەو نیازە دەیەوێت حكومەت دروستبكات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP