پۆلیسی هۆڵەندا دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ راگەیاند

- 3/18/2019 8:43:00 PM 3171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك پێش ئیستا پۆلیسی هۆڵەندە دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ راگەیاند.

ئەمڕۆ لە شاری ئۆتریختی هۆڵەندا بەهۆی تەقەكردنی كەسێك لە ترامێكی گواستنەوەی هاوڵاتیان ٣ كەس كوژران و ٩ی دیكەش برینداربون.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، روتگەر جوكین داواكاری پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند: پۆلیس گومانلێكراوێكی دەستگیركردوە كە بەپێی ناسنامەكەی ناوی گۆكمین تانیسە و لە توركیا لەدایك بوە.

بە وتەی كەسوكاری دەستگیركراوەكە، تۆمەتبارەكە كێشەی خێزانی هەبوەو بەو هۆیەوە تەقەی لە چەند كەسێك كردوە و دواتر چەند كەسێكی دیكە هەوڵیانداوە رایبگرن لە تەقەكردن، سەرەنجام تەقەی لەوانیش كردوە.

لەلایەكی دیكەوە باوكی ئەو تۆمەتبارە محەمەد تانیس رایگەیاندوە كە ماوەی 11 ساڵە قسەی لەگەڵ كوڕەكەی نەكردوە و بەپێویستی زانیوە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو كارەی سزای توند بدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP