به‌ وێنه‌.. پێشانگای شێوەكارانی سنەو تاران لە سلێمانی کرایەوە

- 3/18/2019 8:10:00 PM 2788 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كارانی تاران و سنه‌ له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه‌.

ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه‌ بۆ 10 هونه‌رمه‌ندی ناوداری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و هونه‌رمه‌ندانی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌هاوكاری ناوه‌ندی حەوت ره‌نگه‌ كرایه‌وه‌.


له‌ پێشانگاکه‌دا هونه‌رمه‌ندان (هادی زیائه‌دینی، فه‌ردین سادق، ئه‌یوبی مه‌هدی، زیائه‌دینی،  جه‌مشید پروزان،  دكتۆر خه‌لیل كویكی، سابیر سلێمانی، سیروان كه‌نعانی، سوهراب هادی، عیزه‌توڵا سادقی، وریا هاشمی) كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 10 تابلۆ به‌شداریكردبو، تابلۆكانیان به‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ناساند و شیانكردوه‌.


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP