پەرلەمانی كوردستان سبەی دەنگ لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكان دەدات

- 3/18/2019 7:42:00 PM 1574 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان گەیشتنە رێکەوتن بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان.

سامان ئەحمەد، لە راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەمو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان".

وتیشی:"فراكسیۆنەكان رێككەوتون سبەی، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمان ئەنجامبدەن".

لەلایەکی دیکەوە عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا رێککەوتن لە بەشێکی زۆری لیژنەکان کراوە و بەشێکی کەم ماوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، یەکێتی سەرۆکایەتی لیژنەی دارای و شارەوانی وگەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری و لاوان وەردەگرێت، بەڵام رەنگە گۆڕانکاریشی تێدابکرێت.

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP