هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

بەڤیدیۆ.. لاهور شێخ جەنگی: سەرەداوی چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكانی شەری داعشمان دەستكەوتوە

- 3/18/2019 6:40:00 PM 53641 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: سەرەداوی چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكانی شەری داعشیان دەستكەوتوە، ئاشكراشیكردوە كە چونیان بۆ باغۆز تەنها بۆ شەڕ نەبوە بەڵكو بۆ بەدواداچون بوە لەسەر چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكان.

هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی تەنها بۆ شەڕ نەڕۆیشتونەتە باغۆز، بەڵكو بۆ بەدواداچون و چارەنوسی ئەو پێشمەرگانەی كە لای داعش بەدیلگیرابون رۆشتون

 

ئەمڕۆ، لاهور شێخ جەنگی سەردانی نەخۆشخانەی بەخشینی كرد لە شاری سلێمانی و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"بەدواداچونمان كردوە و هەندێك سەرەداومان دەستكەوتوە و هەندێك خەڵكیشمان دەستگیركردوە بۆ ئەوەی بتوانین بەدواداچونی زیاتر بكەین و چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكان ئاشكرا بكەین".

بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم وتیشی:"هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی تەنها بۆ شەڕ نەڕۆیشتونەتە باغۆز، بەڵكو بۆ بەدواداچون و چارەنوسی ئەو پێشمەرگانەی كە لای داعش بەدیلگیرابون رۆشتون".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP