عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر پیاوێکی بەلجیکیدا سەپاند

- 3/18/2019 5:22:00 PM 4717 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەتۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاریکردنی هێزەکانی داعش، ئەمڕۆ عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوڵاتییەکی بەلجیکیدا سەپاند.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دو شەممە دادگایەكی عێراق بەتۆمەتی ئەندامێتی لەناو هێزەکانی داعش و هاوکاریکردنیان سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوڵاتییەکی بەلجیکیدا سەپاند.

هاوڵاتیە بەلجیکییەکە ناوی بیلال مەرچوهیە، تەمەنی 23 ساڵەو یەکێکە لەو دەیان بیانیەی کە سەربە هێزەکانی داعش بون و بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی بەناوی ئەو گروپەوە روبەروی سزای لەسێدارەدان  دەبنەوە.

دادگا چەند وێنەیەکی ناو موبایلە تایبەتەکەی بیلالی کردۆتە بەڵگەی بونی پەیوەندی ئەو لەگەڵ هێزەکانی داعش کە تێیدا بەدەستێکی چەک هەڵدەگرێت و بەدەستێکیشی ئاماژەی گروپە ئیسلامییەکان دوبارە دەکاتەوە.
بیلال داوای کردوە وەک هاوڵاتیەکی بەلجیکی لەوڵاتەکەی خۆی دادگای بکرێت

 

بیلال داوای کردوە وەک هاوڵاتیەکی بەلجیکی لەوڵاتەکەی خۆی دادگای بکرێت، بەڵام دادگای عێراقی داواکەی رەتکردۆتەوە.
 
مانگی رابردو بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ئەوروپا داوایان لە عێراق کرد ئەو هاوڵاتیە ئەوروپیانەی پەیوەندییان بەداعشەوە هەبوە نەگێڕدرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و لەدادگاکانی عێراق و بەپێی یاسای عێراقی دادگایی بکرێن.

لەمبارەیەوە دادوەر جومعە سەیدی بەدادگای راگەیاندوە وێنەکان بەئاشکرا دەیسەلمێنن بیلال ئەندامی رێکخراوی داعش بوە.


نیشانەکردن :

#به‌لجیكا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP