لە ماوەی نۆ خولەکدا شەش منداڵی بوو

- 3/18/2019 3:50:00 PM 13759 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە ئەمەریکا دایکێک بەیەک سک، شەش منداڵی هێنایە دنیاوە و تەندروستیشیان باشە.

بەگوێرەی هەواڵێکی " arabic.rt" لە نەخۆشخانەی " The Woman's Hospital of Texas‎" لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمەریکا، دایکێک بە سکێک دوو کچ و چوار کوڕی لەماوەی نۆ خولەکدا هێنایەدنیاوە، کە کێشیان لەنێوان 800-1300 گرامە.

پزیشکەکان دەڵێن "سەرەڕای قورسی بارودۆخەکە، بەڵام تەندروستانە دایکەکە هەر شەشە منداڵەکەی بە سەلامەتی هێنایەدنیاوە".

دایکەکە هەردوو کچەکەی ناوناوە "زینە و زوریل" بەڵام هێشتا کوڕەکانی ناونەناوە، بەپێی زانیارییەکان لەنێوان 4.7 ملیار کەسدا یەک حاڵەتی لەوشێوەی هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP