سه‌رۆك بەرهەم و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە سلێمانی کۆبونەوە

- 3/18/2019 1:39:00 PM 4979 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ لە شاری سلێمانی لەگەڵ جه‌میس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و شاندی یاوەری کۆبوەوە و لەبارەی دوایین گۆڕانكاری سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ و پێویستی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و كۆتایی هێنان به‌ گرژییه‌كان گفتوگۆکرا.
 عێراق خوازیاری بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکا

 

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح لە سلێمانی لەگەڵ جه‌میس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر کۆبوەتەوە، سەرۆک بەرھەم رایگەیاندوە، وڵاتەکەی خوازیاری بەھێزکردن و پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بوارە جیاجیاكاندا.
 پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەرزدەنرخێنین

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک کۆمار پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی بۆ عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر بەرزنرخاند، هاوكات ھاریکاری و بەشداری ئەمریکای بۆ دوبارە ئاوەدانکرنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی به‌گرنگ وه‌سفكرد.
پابەندین بە پشتیوانیكردنی عێراق له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر

 

لایخۆیەوەی جه‌میس جێفری پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پڕۆسەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق دوپاتکردەوە، باسی لەو سەركەوتنانەش كرد كە عێراق بەسەر گروپی داعشدا بەدەستیهێناوە.

نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە لە پشتیوانیكردنی عێراق له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP