هەوڵدەدرێت ئاگری نەورۆز لە عەفرین نەکرێتەوە

- 3/18/2019 11:04:00 AM 2494 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنە ناوخۆییەكانی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، بە بۆنەی یادی نەوروزی جەژنی نەتەوەیی كوردەوە دژ بەیەک بڕیاردەدەن و هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ئاگری نەورۆز لە عەفرین نەکرێتەوە.

لەراگەیەندراوێكی هاوبەشدا هەریەکە لە ئەنجومەنەکانی (ناوەندی عەفرین، جەندیرس، راجۆ، شێخ حەدید، بولبول، شەران) رایانگەیاندوە، رۆژی 21ی ئازار كە دەكاتە رۆژی پێنجشەممە، لە عەفرین پشوی فەرمیە، سەرەڕای ئەو دۆخە تایبەتەی ناوچەكە لە روی ئاسایشەوە پێیدا تێپەڕدەبێت، بانگهێشتی سەرجەم دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیان كردوە تا پێكەوە بێنە دەرەوە و لە مەراسیمێكی گەورەی بەكۆمەڵدا یادی نەورۆز پیرۆز بكەن.
بەهیچ شێوەیەك لە یادی نەورۆزدا نابێت هیچ كۆبونەوەیەك ئەنجامبدرێت

 

هاوكات، ئەنجومەنی موعبەتەلیب سەبارەت بە كردنەوەی ئاگر و یادكردنەوەی نەورۆز هۆشداریداوە و رایگەیاندوە، بەهیچ شێوەیەك لە یادی نەورۆزدا پشوی فەرمی نابێت، نابێت هیچ كۆبونەوەیەك ئەنجامبدرێت.

لای خۆیانەوە چالاكوانە كوردەكانی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان حكومەتی توركیایان تۆمەتباركرد و ئاماژەیان بەوەکرد، دەرکردنی راگەیەندراو لەبارەی رێگریکردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە عەفرین بەهۆكاری فشارەكانی توركیاوە بوە، تا رێگری لە كوردەكانی ئەو ناوچەیە بكات جەژنە نەتەوەییەكەیان پیرۆز بكەن.

نیشانەکردن :

#عه‌فرین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP