نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە

- 3/18/2019 9:44:00 AM 14412 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراق بەرزبوەوە و  100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئاكام عه‌بدوڵا، لە نوسینگەی لاله‌زار له‌ سلێمانى بە خەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 158 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 23 ھەزار دینارە و 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 500 دیناره‌.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 114 دۆلارە، نرخی 100 پاوەنیش بە 123 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP