بەپەلە

لایەنە کوردییەکانی کەرکوک ئاگری نەورۆز لەشارەکە دەکەنەوە

- 3/17/2019 5:59:00 PM 3278 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، لایەنە کوردییەکانی کەرکوک جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کۆبونەوە بڕیاریاندا ئاگری نەورۆز لە شارەکە بکەنەوە.

رەوەند مەلا مەحمود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم لایەنە کوردەکانی کەرکوک لە شارەکە کۆبونەوە و بڕیاریاندا ئاگری نەورۆز لە سەر قەڵای شارەکە بکەنەوە، بۆ مەبەستی یەکڕیزی کورد لە شارەکەدا.

 

وتیشی، داوامانکردوە، "سەرجەم لایەنە کوردییەکان بە لایەنگرانیان بڵێن بەشداری یادەکە بکەن، لەو رۆژەشدا ئاڵای کوردستان بەرزدەکەینەوە".

رۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 پێشمەرگە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە پاشەکشەی کردو، ھێزە عێراقییەکان کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەیان کرد، لەدوای ئەو روداوانەوە پارتی کەرکوکی جێهێشتوە


نیشانەکردن :

#كەركوك #نه‌ورۆز

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP