دانیشت لەسەر منداڵەکە، هێندە قەڵەو بوو کوشتی

- 3/17/2019 4:05:00 PM 14784 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە ئەمەریکا ژنێکی تەمەن 66 ساڵ کە کێشی 146 کیلۆگرام بوو، سزای ئامۆزاکەیدا، بەڵام کوشتی.

بەپێی هەواڵێکی "دەیلی ستار" منداڵێکی کچی تەمەن 9 ساڵان، پاش ئەوەی لای ئامۆزاکەی دەمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی زۆر دەجوڵێت و سەرکێشە سزادەدرێت لەلایەن ڤێرۆنیکا بوسی تەمەن 66 ساڵی ئامۆزای.

سزاکەشی ئەوەیە کە دادەنیشێت لەسەر منداڵەکە بۆ ئەوەی ئازاری بدات، لەکاتێکدا کێشی 146 کیلۆگرامە، بەڵام بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە و وەرنەگرتنی ئۆکسجین، توانای نامێنێت و  گیانی لەدەستدا.

ئەم منداڵە پێشتریش لەلایەن خێزانەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدراوە، بەهۆی ئەوەی منداڵێکی هار و سەرەڕۆ بووە.

پاش مردنی منداڵەکە، لەلایەن دادگاوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئامۆزاکەی ڤێرۆنیکا سەپێندرا.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP