بەبۆنەی جەژنی خولیقەت علوی برۆنا
سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات

- 3/17/2019 3:07:00 PM 1703 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی جەژنی خولیقەت علوی برۆنا پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات و دەڵێت، "هیوای ئاشتی و دڵنیایی بۆ رۆڵەكانی سابیئەی مەنداین دەخوازین، ئەوان رەسەنایەتی بنەڕەتی رەسەنە رەنگاورەنگەكەی گەلی عێراقن، هێمایەكی دیاری كۆمەڵی فرە رەنگن و یەكسانن لە ماف و ئەركدا".   

هەروەها رایگەیاندوە، "جەژنەكەتان پیرۆز دەكەم، لە پەروەردەگار داواكارم تەواوی رۆڵەكانمان لە ئاینی سابیئە و ئایینەكانی دیکە بەخۆشی و خێر بگەڕێتەوە بۆیان لە وڵاتێكی بەهێزدا رۆڵەكانی بیاپرێزێت". 

دەقی نامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق 

گەرمترین و جوانترین پیرۆزبای لە رۆڵەكانی سابئەی مەندائین دەكەین بەبۆنەی جەژنی برۆنا جەژنی خەلیقەت عولوی، هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەكانمان و براكانمان لەو جەژنەدا دەخوازین، خۆشحاڵ دەبین بە بەشداریان لە جەژن و خۆشی و ئاهەنگیان كە ئەوان رەسەنایەتی بنەڕەتی رەسەنە رەنگاورەنگەكەی عێراقن هێمایەكی دیاری كۆمەڵی فرە رەنگن و یەكسانن لە ماف و ئەركدا لە بەردەم یاسادا.

جەژنەكەتان پیرۆز دەكەم، لە پەروەردەگار داواكارم تەواوی رۆڵەكانمان لە ئاینی سابیئە و ئایینەكانی تر بەخۆشی و خێر بگەڕێتەوە بۆیان لە وڵاتێكی بەهێزدا رۆڵەكانی بیاپرێزێت. 

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP