بەڤیدیۆ.. بیناڵی یەڵدرم یاری پەبجی دەکات

- 3/17/2019 3:02:00 PM 6502 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە گرتەڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، سەرۆکی وەزیرانی پێشوی تورکیا بیناڵی یەڵدرم یاری پەبجی دەکات.

یاریە ئەلکترۆنیەکان چێژێکی تایبەتی هەیە و لە سەرقاڵی و ماندوبونی رۆژگار دوردەخاتەوە، هەربۆیە گەورەکان زیاتر لە بچوکەکان ئارەزوی دەکەن بەتایبەتیش یاری پەبجی، کە لەم دواییانەدا بە رێژەیەکی بەرچاو لە جیهاندا بەکاردەهێندرێت.

بێگومان سیاسیەکانیش بەهۆی کێشەکانی وڵاتەوە دەرونیان ماندووە، هەربۆیە مافی خۆیانە لە رێگای یاریە ئەلکترۆنیەکانەوە کەمێک چێژ ببینن، هاوشێوەی بیناڵی یەڵدرم کە لە گرتەڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت زۆر بە پەرۆشەوە یاری پەبجی دەکات و گەنجێکیش هاوکاری دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP