بەپەلە

هاوڵاتیەك دوای برینداركردنی 450 هەزار دۆلاری لێدەبرێت

- 3/16/2019 8:07:00 PM 12288 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی دەشتی كۆیە، چەند كەسێك هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتییەك و دوای برینداركردنی 450 هەزار دۆلاری لێدەبەن.

لەو بارەیەوە تاریق حەیدەر، قائیمقامی قەزای كۆیە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی دەشتی كۆیە، چەند كەسێك هێرشیان كردۆتە سەر هاوڵاتییەك و بڕی 450 هەزار دۆلاریان لێبردوە".
كۆمپانیای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەیە 

 

وتیشی:"هێزەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانی كۆیە، دەستیانكردوە بە لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كردوە.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەو هاوڵاتییەی پارەكەی لێبراوە، دانیشتنی شاری سلێمانییە، كۆمپانیای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەیە و ئەمڕۆ لەكاتی رۆشتنی بۆ شاری هەولێر توشی ئەو روداوە بوە.

خەندان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بە عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبون.


نیشانەکردن :

#پۆلیس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP