کەشناسی: بارانی بە لێزمە دەبارێت

- 3/16/2019 10:49:00 AM 44559 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەى کەشوهەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لەکاتەکانی شەودا رێژەکەی زیاد دەکات، هەندێک کات هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

هەروەها سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، و لەهەندێک کات و شوێندا زیاتر دەبێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و بارانی بە لێزمە دەبارێت.

هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.





نیشانەکردن :

#باران #کەشناسی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP