هەواڵی ئەمڕۆ

کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە دۆخێکی ناجێگیردان

- 3/16/2019 9:36:00 AM 1312 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی کێشراوی کامیل عەبدولقادر، یەکێک لە بریندارانی چەکی کیمیایی

خەندان-

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، تا ئێستا وەک پێویست کار بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە نەکراوە و بەهۆیەوە بەرکەوتوانی کیمیاباران لە دۆخێکی ناجێگیردان.

31 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ‌16-3-1988 ڕژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی‌ دیکەش بریندراربون.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی  قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، تا ئێستا وەک پێویست ئاوڕ لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیای و شارەکە نەدراوەتەوە، کە لەئاست داواکاری خەڵکی شارەکەدا بێت.
بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە تەندروستیان خراپە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئێستا لە دۆخێکی زۆر ناجێگیردان و دۆخی تەندروستیان خراپە و پرسەکانیان لای وەزارەتی کاروباری شەهیدانە, بۆئەوەی بگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێکردنەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەرکردن راگیراوە".
سەرجەم بریندارانی چەکی کیمیایی پێویستیان بە چارەسەر هەیە

 

سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیان دەشڵێت، "بەگشتی سەرجەم بریندارانی چەکی کیمیایی پێویستیان بە چارەسەر هەیە، بەڵام بە بەردەامی نزیکەی 25 کەس لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ئۆکسجین بەکاردەهێنن".

بەوتەی لوقمان عەبدولقادر تا ئێستا هەشت منداڵ گەڕێندراونەوە بۆ خێزانەکانیان و 74 خێزان داوای 179 منداڵی ونبو دەکەن.

31 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ‌16-3-1988 ڕژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی‌ دیکەش بریندراربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP