"نەخشەی خوێن"
ئەنجامی جەنگی هەشت ساڵەی سوریا

- 3/16/2019 8:53:00 AM 1511 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، راپۆرتێكی سەبارەت بە جەنگی هەشت ساڵەی سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوی جەنگی سوریادا زیاتر لە 371 هەزار كەس بونەتە قوربانی.

لەماوەی هەشت ساڵی رابردو زیاتر لە 371 هەزار هاوڵاتی کەس كوژراون

 

بەپێی راپۆرتێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەماوەی هەشت ساڵی رابردوی جەگی سوریادا، زیاتر لە 371 هەزار كەس كوژراون لە كە لە ناویاندا 112 هەزار هاوڵاتی سیڤیل هەیە. 

وڵاتی سوریا، لە نیوەی مانگی ئازاری ساڵی 2018ەوە تا ئێستا روبەڕوی جەنگێكی درێژخایەن بوەتەوە، كە سەرەتا ئاڵنگاریەكان بە خۆپیشاندانێكی هێمنانەی سەرتاسەری لە وڵاتەكەدا دەستیپێكرد و بەشێوەیەكی خێرا دۆخەكە بەرەو توندوتیژی رۆشت و خۆپیشاندانەكان گۆڕان بۆ جەنگێكی خوێناوی كە چەندین گروپ و دامەزراوەی چەكداری تێیدا بەشداریانكرد.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەكەوە و لە بەرواری 15ی ئازار-ی 2011ەوە تا ئێستا 371 هەزار و 222 كەس كوژراون كە لەناوایاندا زیاتر لە 112 هەزار هاوڵاتی سیڤیل هەیە و لەناو هاوڵاتیە مەدەنیەكانیشدا زیاتر لە 21 هەزار منداڵ و 13 هەزار ژن هەیە.

لانیكەم 67 هەزار شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبون

 

سەبارەت بە ژمارەی ئەو كوژراوانەی کە سیڤیل نین، لانیكەم 67 هەزار شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) شەهیدبون و هەزار و 677 هەزار چەکداری میلیشیاكانی حیزبوڵڵای لوبنانی و زیاتر لە 125 هەزار سەرباز لە هێزەكانی حكومەتی سوریا و چەكدارانی بە رەگەز سوری و بیانی كوژراون.

هاوکات نزیكەی 66 هەزار لە چەكدارانی رێكخراوی داعش و بەرەی رزگاركردنی شام (بەرەی نەسرە) لەگەڵ چەكدارانی بیانی رێكخراوە توندڕەوەكانی دیكە كوژراون.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو ژمارەیەی راگەیندراوە تەنها ژمارەی ئەو كوژراوانەیە كە لە روبەڕوبونەوەكاندا گیانیانلەدەستداوە و ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی ئەشكەنجەدان لە زیندانەكاندا گیانیانلەدەستداوە یاخود ئەو كەسانەی لە لایەن رێكخراوە چەكداریە جیاوازەكانەوە ونبون و رفێندراون ناگرێتەوە.


نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP