هەواڵی ئەمڕۆ

پۆمپیۆ: پێویستە رێگری لە فراوانبونی پێگەی ئێران بكرێت

- 3/15/2019 11:28:00 PM 1268 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 
وەزیری دەرەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە رێگریبكرێت لە فراوانبونی پێگەی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

پێویستە هاوكاری سعودیە و هاوپەیمانانی عەرەب بكەین تا پێگەی ئێران لە ناوچەكە فراوانترنەبێت

 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە واشنتن رایگەیاند، پێویستە رێگری لە ئێران بكرێت تا كۆنترۆڵی رێڕەوە ئاویەكانی ناوچەكە نەكات و وتی "پێویستە هاوكاری سعودیە و هاوپەیمانانی عەرەب بكەین تا پێگەی ئێران لە ناوچەكە فراوانترنەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەكەی پێدانی ڤیزا بۆ ئەو لێكۆڵەرانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سنورداردەكات كە راستەوخۆ پەیوەندیان بە هەر لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت بە سەربازانی ئەمریكاوە هەیە و ئەوەش بە مەبستی رێگریكردنە لە هەر جموجوڵێك دژ بە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەفغانستان.

سەبارەت بە رێككەوتنەكەی سوید لەبارەی یەمەن-ەوە رایگەیاند، پێویستە لەپێناو ئارامی ناوچەكە ئەو رێككەوتنە ئەنجامبدرێت. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP