هەواڵی ئەمڕۆ

نەتەوە یەكگرتوەكان و بەشێك لەسەركردەكانی جیهان لەسەر روداوەكەی نیوزلەندا هاتنە دەنگ

- 3/15/2019 11:12:00 PM 3474 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، پاش هێرشەكانی نیوزلەندا پێویستە لەسەر ئاستی جیهان كاری باشتر بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو ترسەی كە دەربارەی ئیسلام لەجیهاندا دروستبوە.

پێویستە كاری باشتر بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو ترسە جیهانیەی دەربارەی ئیسلام دروستبوە

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەنتۆنیۆ گوێتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمڕۆ هەینی پاش هێرشەكانی نیوزلەندا بۆ سەر دو مزگەوتی ئەو وڵاتە رایگەیاند، پێویستە كاری باشتربكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو ترسە جیهانیەی دەربارەی ئیسلام دروستبوە.

ئەمڕۆ هەینی چەند چەكدارێك هێرشیانكردە سەر دو مزگەوتی نیوزلەندا و پاش تەقەكردنێكی زۆر لەژن و منداڵ و نوێژخوێنانی دو مزگەوت 49 كەس كوژران و لانیكەم 20 كەسی دیكەش برینداربون

لەكاردانەوەی روداوەكەشدا، ژمارەیەكی زۆر لەسەركردەكانی جیهان هاوسۆزی خۆیان بەبۆنەی روداوەكە دەربڕی و بەشیكیشیان رایانگەیاند، ئەوروداوە بەهۆی ترس لەئیسلام رویداوە و ناخی ئەنجامدەرانی پڕكردوە.

لەئاستی جیهانیش كاردانەوەیەكی بەرچاو لەئاستی هێرشەكان دروستبو تێیدا هەریەك لەسەرۆكی ئەمریكا و پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان و كۆشكی سپی و سەرۆكی هەنگاریا و ئیندۆنیزیا و سەرۆكی روسیا و سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا ئیدانەی هێرشەكانیان كرد.

ئەمریكا روداوەكەی وەك كۆمەڵكوژی و پاپای ڤاتیكان وەك توندوتیژی و سەرۆكی ئوستورالیاش وەك تیرۆر باسكردوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP