بەپەلە

ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی كردە سەر كەرتی غەزە

- 3/15/2019 8:47:00 PM 2356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەوەڵامی چەند موشەكێكی ئاڕاستەكراو بۆ تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل، ئەمڕۆ ئەو وڵاتە چەند هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر میلیشیا سەربازییەكانی كەرتی غەزە.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 2019/3/15 لەوەڵامی موشەكێكی ئاڕاستەكراو بۆ تەلئەبیب لەلایەن هێزە میلیشیاكانەوە، سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێكی ئاسمانی یەك لەدوای یەكی كردە سەر پێگەی هێزە میلیشیاكان لەكەرتی غەزە.

هێرشە موشەكییەكەی سەر تەلئەبیب هیچ زیانێكی گیانی و مادی بەدواوە نەبو بۆسەر ئیسرائیل

 

سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هێرشە موشەكییەكەی سەر تەلئەبیب هیچ زیانێكی گیانی و مادی بەدواوە نەبو، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئەوان چواركەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەوان كە كردبویانە سەر بنكەكانی حەماس برینداربون.

لەساڵی 2014 ەوە هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئیسرائیل و گروپە چەكدارەكانی فەلەستین راگیراوە و پێشتریش هێزەكانی حەماسی فەلەستینی رایانگەیاندبو كە ئەوان لەپشت هێرشە موشەكییەكانی سەر تەلئەبیبەوە نین. 

لای خۆشیەوە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، پێدەچێت موشەكەكانی سەر تەلئەبیب بەهەڵە ئاراستەكرابن لەكاتی چاككردن و ئامادەكردنیان ئەوكارە رویدابێت، بەڵام شەوی پێنج شەمەی رابردو كاتێك ئاگاداركەرەوەكانی دەوروبەری تەلئەبیب كەوتنەكار سەرەتا وائەزانرا كە موشەكەكان لەناو سەنتەری شار بكەونە خوارەوە، بەڵام دواتر دەركەوت لەناوچە پێدەشتەكان كەوتونەتە خوارەوە.


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP