حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتوندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات

- 3/15/2019 7:18:00 PM 2929 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی هەرێم سەرکۆنەی هێرشەکەی نیوزلەندا دەکات و دەڵێت" هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ كاره‌ساتى ئاوا دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌".

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ نیوزلەندا كرایه‌ سه‌ر دو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیانله‌ده‌ستدا و ده‌یانى دیكه‌ش برینداربون".

وتەبێژەکەی حکومەت دەشڵێت"حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى نیوزلەندا ده‌كات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه‌". 

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێك دیكه‌ كاره‌ساتى ئاوا دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP