هەواڵی ئەمڕۆ

قەدەغەكردنی راوەماسی چوە بواری جێبەجێكردنەوە

- 3/15/2019 11:14:00 AM 1648 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ قەدەغەكردنی راوە ماسی تا سێ مانگی داهاتو راگەیاند.

بەپێی نوسراوێك كە ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کردوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندوە، لەمڕۆ هەینی 15 ی ئازار تا رۆژی 15 ی حوزەیران بەهەمو شێوەیەك راوەماسی قەدەغە كردوە.
تا ماوەی سێ مانگ هیچ كەسێك ناتوانێت راوەماسی بكات

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەریی داواشی كردوە كە لە گشت پارێزگاکانی هەرێم بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت و رێگانەدرێت بەراوکردن بە شێوازە نایاساییەکانی بەکۆمەڵ وەک تۆڕی کون ورد، کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکان و ئەوانی دیکە كە كاری راوە ماسی پێ ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشخراوەتەرو كە لە هەرێمی كوردستان 393 پڕۆژەی مۆڵەتداری بەخێوکردنی ماسی ھەیە کە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی چوار ھەزار تۆن ماسییان ھەیە، ئەمە جگە لەو پڕۆژانەی کە بێ مۆڵەتن و ساڵانە ماسی بەرھەمدەھێنن. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP