بەروداوێكی هاتوچۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق گیانیلەدەستدا

- 3/15/2019 10:34:00 AM 2114 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

شەوی رابردو لە پارێزگای دهۆك، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق گیانی لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەی دەستپاكی عێراق كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، شەوی رابردو لە شاری دهۆك، عیزەت تۆفیق جەعفەر سەرۆکى دەستەى دەستپاكی عێراق بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكەش برینداربوە.
روداوەكە بەهۆی تیژرەویەوە رویداوە

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكان، روداوەكە بەهۆی تیژرەویەوە بوە و تیایدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی كۆنترۆڵی لەدەستداوەو و خۆی كێشاوە بە چەندین ئۆتۆمبێلی دیكەدا، بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە.

عیزەت تۆفیق لە ساڵی 1970 لەشاری نەینەوا لەدایك بوەو خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و بەكالۆریۆس بوە لە یاسادا، لە 5 ی تەموزی 2018 بوە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق، چەند ساڵێك داواكاری گشتی دهۆك بوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP