هەواڵی ئەمڕۆ

نیوزلەندا؛ لە هێرشی چەكداری بۆ سەر دو مزگەوت 40 كەس كوژران

- 3/15/2019 8:15:00 AM 6996 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مەزگەوت و بەو هۆیەوە 40 كەس كوژران و 48ی دیكەش برینداربون.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی ئەو وڵاتە، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری جیاواز كراوەتە سەر دو مزگەوتی شارەكە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەوە پشتڕاستبكەنەوە كە چەند كەس بەشداریان لەو هێرشانەدا كردوە

پۆلیس چوار كەسی دەستگیركردوە

 

سەرچاوە هەواڵیەكان ئاشكراشیان كردوە كە پۆلیس چوار كەسی دەستگیركردوە كە پێكهاتون لە سێ پیاو و یەك ئافرەت، بەڵام .

یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا

 

لە دوای روداوەكە سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا، جاسیندا ئاردین رایگەیاندوە"یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا".

40 كەس كوژراون و 48كەسی دیكەش برینداربون

 

سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا پشتڕاستیكردەوە كە بەهۆی ئەو هێرشانەوە 40 كەس كوژراون و 48كەسی دیكەش برینداربون.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند: كە هێرشكاری سەر هەردو مزگەوتەكەی نیوزلەندا هاوڵاتی ئوسترالیایە و تیرۆرسیتێكی راستڕەوە.

 

 

 


نیشانەکردن :

#نیوزلەندا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP