عادل عەبدولمەهدی دەچێتە سعودیە

- 3/14/2019 9:19:00 PM 2277 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە بەمنزیكانە عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانی سعودیە بكات و چەند گرێبەستێك لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە واژۆ بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ ماجد قەسەبی وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی سعودیە  کۆبوەتەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانى هەردو وڵات كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، گرنگی رێککەوتنی هاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی هەردو وڵات و گەشەپێدان و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق گفتوگۆی لەسەرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی سعودیە ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ ئەوەی رۆڵ ببینێت لە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پشتگیریکردنی لە بوارەکانی ئابووری، نەوت و کارەبا، هەر بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە بەم نزیكانە عادل عەبدولمەهدى سەردانی ئەو وڵاتە بكات و چەند گرێبەستێك لە بوارەکانى بازرگانى و وەبەرهێنان واژۆبكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP