هەواڵی ئەمڕۆ

هاتوچۆی كۆیە داوا لە شۆفێران دەكات رێگەی سماقوڵی بەكارنەهێنن

- 3/14/2019 8:17:00 PM 1705 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە هۆشداری دەداتە شۆفێران لە بەكارهێنانی رێگەی سماقوڵی بەهۆی باران بارینەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە و رایگەیاندوە، بەھۆی ئەم شەپۆڵە بارانەی ڕوی لە ناوچەکە کردە، ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بەرز بۆتەوە، بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست دەکات و دەبێتە ھۆی ڕوداوی ھاتوچۆ.

هاتوچۆی كۆیە راشیگەیاندوە، داوا لە شۆفێران دەکەین بە ھیچ شێوەیەک ڕێگای سماقولی بەکارنەھێنن تاکو بە دووربن لە ڕوداوی ھاتوچۆ.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP