هەواڵی ئەمڕۆ

توركیا سزای لەسێدارەدانی بۆ هەشت ئەندامی داعش دەركرد

- 3/14/2019 7:05:00 PM 3388 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای توركیا، بەتۆمەتی ئەو هێرشەی لە ساڵی 2016 لە شاری گازیانتێپ بوە هۆی گیانلەدەستدانی 57 هاوڵاتی، سزای لەسێدارەدانی بۆ هەشت تاوانبار دەركرد.

بە پێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای توركیا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت ئەندامی سەر بە رێكخراوی داعش دەركرد، كە تاوانبارن بەو هێرشەی لە ساڵی 2016 دا كرایە سەر ئاهەنگێكی هاوسەرگیری و بەهۆیەوە 57 كەس گیانیانلەدەستدا.

لە بەراوری 20 ی ئابی 2016، لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێكی زیندو لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە شاری گازیانتێپ لە باشوری رۆژهەڵاتی توركیا، 57 كەس گیانیانلەدەستدا و دوابەدوای ئەو هێرشە و لە هێرشێكی بۆمبی دیكەدا سێ پۆلیسی ئەو وڵاتە گیانیانلەدەستدا. 

پاش ماوەیەك لەو دو روداوە، هێزەكانی ئاسایشی توركیا 10 كەسیان بە تاوانی ئەنجامدانی ئەو دو هێرشە بۆمبیە  دەستگیركرد و رایانگەیاند، تۆمەتباران سەر بە رێكخراوی داعش-ن و هێرشەكانیش لە چوارچێوەی كار و چالاكیە توندڕەویەكانی چەكدارانی رێكخراوی داعش بوە لەو ناوچەیەدا.

نیشانەکردن :

#ئه‌ردۆغان #داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP