هەواڵی ئەمڕۆ

خامنەیی: گەورەترین شكست بە ئەمریكا دەهێنین لە مێژودا

- 3/14/2019 5:49:00 PM 2475 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر هێز و توانا شاراوەكانمان بجوڵێنین دەتوانین ئەمریكا روبەڕوی گەورەترین شكست بكەینەوە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەنسیم، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكیدا لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی پێشەنگی ئێران رایگەیاند، ئەگەر لەبارەی هێز و پێگەمان لە ناوچەكەدا هۆشیاربین دەتوانین بەسەر ئاڵنگاریەكاندا سەربكەوین.
دوژمنی سەرەكی ئێمە ئەمریكایە و هەرگیز لەناسینەوەی دوژمنەكانماندا هەڵەناكەین

 

لەبارەی چۆنێتی روبەڕویونەوەیان لەگەڵ ئەمریكا و ئەوروپا رونیكردەوە، لەو روەوە ئەزمونمان زۆرە، بەڵام ئەزمونی كۆتاییمان كە پەیوەندی بە وزەی ئەتۆمی و ئەو رێككەوتنانەی كە پێویستبو ئەمریكا پابەندبێت پێوەی لەبەرچاوماندایە، بۆیە پێویستە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەمریكا و هێزەكانی دیكە لەو ئەزمونانەمان سود وەربگرین.

راشیگەیاند "دوژمنی سەرەكی ئێمە ئەمریكایە و هەرگیز لەناسینەوەی دوژمنەكانماندا هەڵەناكەین."

خامنەیی داوای لە گەلی ئێران كرد، لە بەرامبەر ئەو سزا نێودەوڵەتیانەدا خۆڕاگربن و راشیگەیاند، سنوری رۆشنبیری و جوگرافی وڵاتەكەی پێویستی بە چاودێریەكی ورد هەیە تا دوژمن نەتوانێت زەفەریان پێبەرێت و بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە بەكاریانبهێنێـت.


نیشانەکردن :

#ئێران #ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP