هەواڵی ئەمڕۆ

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین دیالۆگی جدی بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد

- 3/14/2019 4:57:00 PM 6076 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: هەرێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا وتیشی، ئامادەن دیالۆگی جدی بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گەڵ سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبویەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، شاندی توركیا پیرۆزباییان له‌ نێچیرڤان بارزانی كردوە به‌بۆنه‌ی كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

توركیا ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیەتی لەگەڵ هەرێم له‌ بواری ئابوری و بازرگانیدا

 

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا "هیوای خواستوە به‌ زوترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هەروەها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابوری و بازرگانیدا".

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندوە، هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بوه‌، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابوری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاندوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لەگەڵ بەغداد ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جددی نیشان دا و ڕۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ پێویستزانی.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP