هەواڵی ئەمڕۆ

کۆمپانیای بۆوینگ بەکارهێنانی فڕۆکەی 737 و ماکس8 و 9ی راگرت

- 3/14/2019 3:45:00 PM 782 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەسیوبیەکەو دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەبارەی هۆکارەکانی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، کۆمپانیای (بۆوینگ)ی ئەمریکی بڕیاری راگرتنی بەرهەمەکانی ماکس 737 و 8 و 9 دەرکرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی بەهۆی روداوەکەوە راگەیاند، و داواشی لە کۆمپانیای (بۆوینگ) کرد بەرهەمەکانی فڕۆکەی ماکس 737و 8 و 9 راگرێت، ئەو پێیوابو ئەوە لەبەرژەوەندی وڵاتەکەیدایە.

هاوکات ترەمپ، لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئاژانسە هەواڵگرییەکان و حاکمی ویلایەتەکان، کەوتنی فڕۆکە ئەسیوبییەکەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن وەسفکرد.

هەریەک لەکەنەدا و چین کارکردنیان بەفرۆکەی (بۆوینگ 737 ) راگرت و عێراقیش لەدوایین هەڵوێستیدا رایگەیاند، رێگە بەهیچ فڕۆکەیەکی بۆینگ 737 ماکس 8 نادات ئاسمانی عێراق بەکاربێنێت.

10ی ئەم مانگە، فڕۆكەیەكی ئەسیوبی لە جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 کەوتەخوارەوە، کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی 149 سەرنشین و هەشت كارمەندی فڕۆكەكە.

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەسیوبییەکە کە بەرهەمی کۆمپانیای (بۆوینگ)ی ئەمریکی بو، چەندین وڵات لەنێوانیاندا ئەمریکا و بریتانیا و ئوستورالیا و سینگاپۆر و مالیزیا و عەممان بەکارهێنانی فڕۆکەی ( بۆوینگ  737 MAX ) یان راگرت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP